بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سویسرا کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیی لە شاری تاران ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سویسرادا هاتووە کە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە پاش هەڵسەنگاندنی ئەمنی و بە هاوئاهەنگی ئێران و ئەمریکا بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران بەردەوام دەبێت.
باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران، 16 ی مانگی حوزەیران، بە هۆی شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ئێران بە شێوازی کاتی داخرا./.