بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی و هاکان فیدان کە بە مەبەستی بەشداری لە حەڤدەیەمین کۆبوونەوەی لوتکەی بریکس سەردانی وڵاتی بەرازیلیان کردووە، ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە کۆبوونەوە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کرد.

هەر دوو وەزیری دەرەوەی ئێران و تورکیا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان بە تایبەت لە کەرتی غەززە و لێپێچینەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی تاوانە دژە مرۆییەکانەوە کردەوە./.