بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە حکومەت لە بواری ئاسمانیدا پرۆژەی گرنگ و گەشەپێدەری داڕشتووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چەندین پرۆژەی گرنگی وەک کردنەوەی فڕۆکەخانەکان یارمەتیدەری گەشە و پێشکەوتنی کەرتی ئاسمانی لە عێراقدا دەدەن.

سافی ڕایگەیاندووە کە لەمساڵدا سێ فڕۆکەخانەی موسڵ، کەربەلا و ناسریە بە فەرمی دەکرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداش 26 پرۆژە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پێشکەوتنی بەرچاویان لە ژێرخانەکاندا بە دواوە دەبێت./.