بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دڵەڕاوکێ هەستێکی ناخۆشە کە لەوانەیە ڕووبەڕووی ببیتەوە. ئەم هەستە لە ڕاستیدا
کاردانەوەیە کە تۆ لە وەڵامی ڕووداو و بارودۆخە ناخۆشەکاندا نیشانی دەدەیت. بەڵام
هەندێک جار دڵەڕاوکێ توند یان درێژخایەنه و لەوانەیە کێشە درووست بکات. باشتر وایە
بزانین یەکێک لە ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵکردنی دڵەڕاوکێ لە بارودۆخە جۆراوجۆرەکاندا
خواردنی گونجاوی هەندێک ڤیتامینه.
ڤیتامینەکانی
گروپیB:
ئەم کۆمەڵە
ڤیتامینانە بەتایبەتی B1 و B6 و B12 ڕۆڵێکی گرنگ لە کارکردنی ئاسایی کۆئەندامی دەمار دەگێڕن و دەتوانن
زۆر کاریگەر بن لە کەمکردنەوەی توڕەیی و دڵەڕاوکێ.
مەگنیسیۆم:
مەگنیسیۆم
کاریگەرە لە کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان، بێخەوی، لێدانی توندی دڵ و توڕەیی و هەروەها
یارمەتی هاوسەنگی دەروونی دەدات.
ڤیتامین D:
ئەم ڤیتامینە
نەک تەنیا ڕۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی بەرگری بەڵکو کاریگەرە لە کەمکردنەوەی خەمۆکی و
دڵەڕاوکێش. بێگومان ئەم ڤیتامینە دەبێت هەمیشە بە ئامۆژگاری پزیشک بخورێت، چونکە زۆر
خواردنی دەبێتە هۆی کێشەی تەندرووستی جۆراوجۆر وەک بەردی گورچیلە و تەنانەت ژەهراویبوونی
جەستە.
ئۆمێگا 3:
ئۆمیگا 3 کاری مێشک لە دژی دڵەڕاوکێ باشتر دەکات بە کەمکردنەوەی
هەوکردنی مێشک و هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بیرە نەرێنییەکان.
زینک:
زینک یارمەتی هاوسەنگی
دەروونی دەدات، دڵەڕاوکێی درێژخایەن کەم دەکاتەوە و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات./.