بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دڵەڕاوکێ هەستێکی ناخۆشە کە لەوانەیە ڕووبەڕووی ببیتەوە. ئەم هەستە لە ڕاستیدا کاردانەوەیە کە تۆ لە وەڵامی ڕووداو و بارودۆخە ناخۆشەکاندا نیشانی دەدەیت. بەڵام هەندێک جار دڵەڕاوکێ توند یان درێژخایەنه و لەوانەیە کێشە درووست بکات. باشتر وایە بزانین یەکێک لە ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵکردنی دڵەڕاوکێ لە بارودۆخە جۆراوجۆرەکاندا خواردنی گونجاوی هەندێک ڤیتامینه.

ڤیتامینەکانی گروپیB:

ئەم کۆمەڵە ڤیتامینانە بەتایبەتی B1 و B6 و B12 ڕۆڵێکی گرنگ لە کارکردنی ئاسایی کۆئەندامی دەمار دەگێڕن و دەتوانن زۆر کاریگەر بن لە کەمکردنەوەی توڕەیی و دڵەڕاوکێ.

مەگنیسیۆم:

مەگنیسیۆم کاریگەرە لە کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان، بێخەوی، لێدانی توندی دڵ و توڕەیی و هەروەها یارمەتی هاوسەنگی دەروونی دەدات.

ڤیتامین D:

ئەم ڤیتامینە نەک تەنیا ڕۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی بەرگری بەڵکو کاریگەرە لە کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێش. بێگومان ئەم ڤیتامینە دەبێت هەمیشە بە ئامۆژگاری پزیشک بخورێت، چونکە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی کێشەی تەندرووستی جۆراوجۆر وەک بەردی گورچیلە و تەنانەت ژەهراویبوونی جەستە.

ئۆمێگا 3:

ئۆمیگا 3 کاری مێشک لە دژی دڵەڕاوکێ باشتر دەکات بە کەمکردنەوەی هەوکردنی مێشک و هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بیرە نەرێنییەکان.

زینک:

 زینک یارمەتی هاوسەنگی دەروونی دەدات، دڵەڕاوکێی درێژخایەن کەم دەکاتەوە و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات./.