بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەیتی زەیتوون یەکێکە لە ماددە خۆراکییە سروشتییەکان و بەسوودەکان کە بەهۆی تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانییەوە جێگەیەکی تایبەتی هەیە لە خۆراک و زانستی پزیشکی کۆندا. ئەم زەیتە دەوڵەمەندە بە چەوری و دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەی دژە هەوکردن کە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پاراستنی تەندرووستی جەستە و باشترکردنی کوالیتی ژیان.

پارێزەری دڵ و کەمکەرەوەی کۆلیسترۆلی خراپ:

یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی زەیتی زەیتوون کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵە. ئەم زەیتە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە گیرانی خوێنبەر بە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆلی خراپ(LDL) و زیادکردنی کۆلیسترۆلی باش(HDL) و بەمەش مەترسی جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە.

هاوڕێیەکی باشی کۆئەندامی هەرس:

زەیتی زەیتوون ڕۆڵێکی کاریگەر هەیە لە باشترکردنی ئەدای کۆئەندامی هەرس. بەکارهێنانی بەردەوامی جوڵەی ڕیخۆڵە ئاسان دەکات و قەبزی کەم دەکاتەوە.

کەمکردنەوەی ئازار و چارەسەری سروشتی خەمۆکی:

زەیتی زەیتوون تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکە و جومگەکان. سەرەڕای ئەوەش، بەکارهێنانی ئەم زەیتە ئاستی سیرۆتۆنین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە، کە ڕێگە لە سەرهەڵدانی خەمۆکی دەگرێت و مەزاج باشتر دەکات.

یارمەتی دابەزاندنی کێش و ڕێکخستنی شەکری خوێن:

جیاواز لە زۆربەی ڕۆنەکان، زەیتی زەیتوون نەک هەر قەڵەو ناکات، بەڵکو یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بە زیادکردنی مێتابۆلیزم لە جەستە و درووستکردنی هەستی تێربوون. هەروەها ئەم زەیتە دەتوانێت کاریگەر بێت لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن.

کاریگەری لەسەر تەندرووستی پێست:

زەیتی زەیتوون یەکێکە لە باشترین شێدارە سروشتییەکان کە بە ئاسانی لە پێستدا هەڵدەمژرێت و ئەم زەیتە بەهۆی ترشە چەورییە بەسوودەکانییەوە وشکبوونی پێست کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی نەرمبوونەوەی پێست./.