بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بایەرلیڤەرکوزن ڕایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ جارێل کوانسا بەرگریکاری یانەی لیڤەرپول تا ساڵی 2030 واژۆکردووە. هیچ کام لە یانەکان بڕی پارەی ئەم گواستنەوەیەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی راپۆرتی میدیاکان نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکەیە، ئەمەش وایکردووە کوانسا ببێتە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی بایەرلیڤەرکوزندا.

سیمۆن رۆلفس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایەر لیڤەرکوزن ڕایگەیاند: ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە گرێبەستمان لەگەڵ جارێل کوانسا، یەکێک لە بەتواناترین یاریزانانی بەرگریکاری بەریتانی. ئەو خێرا و چالاک و یاریزانێکی تۆپی پێیە بە کوالێتییەکی بەرز. بە ئامادەبوونی جارێل هێڵی بەرگریمان خێرایی و هێزێکی زیاتر بەدەست دەهێنێت و ئەو دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی بۆ داهاتووی یانەکە./.