بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی بەرشەلۆنە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا
جگە لە ڕوونوێنی لە درێسی نوێی یانەکە، پەیامێک پێشکەش بە جیهان کراوە. ئەم ڕوونوێنیە
لەگەڵ ڤیدیۆیەک بوو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تیایدا یاریزانانی
سەرەکی تیپەکە، یامال، پێدری، لیڤاندۆڤسکی، رافینیا، بالدێ و فێرمین لۆپێز ئامادە
بوون.
پەیامی یانەی
بەرشەلۆنە: ئێمە سبەینێ پێناسە دەکەین. ئێمە تیپێکی پڕ لە هاندان و هێزین، قسەی زۆرمان
هەیە بۆ وتن و ئەزموونی زۆرمان هەیە بۆ ژیان. ئێمە نەهاتووین تەنیا ڕێگاکە ببینین،
بەڵکو هاتووین بیکێشین. ئەمە ناسنامەی ئێمەیە: ئێمە بەو شێوەیە قسە دەکەین کە هەستی
پێدەکەین، وەک خۆمان جل دەپۆشین، و بەو شێوەیە یاری دەکەین کە دەزانین. سبەی لێرەوە دەست پێدەکات و ئێمە پێناسەی دەکەین./.