ئاسۆ مەجید قادر، کە پێشتر بەپێی بڕیاری دادگایی دەستگیرکرابوو، لە ناوەندی راگرتنی تۆمەتباران گیانی لەدەستدا. ناوبراو لە دوای دەستگیرکردنەوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لە گرتووخانەدا ڕاگیرابوو و دۆسیەکەی لە ژێر چاودێری دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکاندا بوو.بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا ئاسۆ مەجید قادر لە ناو گرتووخانەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. دوای دۆزینەوەی ڕووداوەکە، تیمە تایبەتەکانی لێکۆڵینەوە و شارەزایانی پشکنینی بەڵگەکان هاتنە شوێن و هەموو هەنگاوە یاسایی و تەکنیکییەکان جێبەجێ کران.هەروەها ئەنجامی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری و بەڵگەکانی سیستەمی چاودێری، پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە کە ناوبراو خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لە هەمان کاتدا، لێکۆڵینەوەکان بۆ تۆمارکردن و دڵنیابوون لە هەموو وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بەردەوامن.
پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێک لەناو گرتووخانەدا بڵاودەکاتەوە
جام کوردی - ڕوونکردنەوەی فەرمی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێک لە گرتووخانە، کە بە پێی زانیارییەکان خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
June 07, 2026