جام کوردی - بارەگای خاتەمول ئەنبیا ڕایگەیاند: ڕژێمی دەستدرێژکاری سەهیۆنیستی بە پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست، ڕۆژ بە ڕۆژ شەڕەنگێزییەکانی خۆی دژی گەلی مەزڵومی لوبنان بە گڵۆپی سەوز و پشتیوانی ئەمریکای تاوانبار و بێدەنگی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان زیاتر دەکات، و بە بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکان لەوانەش بۆمبی فۆسفۆری، دەست دەداتە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.
ڕاشیگەیاند: سەرەڕای هۆشدارییەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژێمی منداڵکوژی سەهیۆنیستی بە تێپەڕاندنی سەرجەم هێڵە سوورەکان و زیادکردنی هێرشەکانی لە باشووری لوبنان، زاحیەی بەیروتی کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش دا: پێشتر ئاگادارکردنەوەمان دابوو کە لە ئەگەری پەرەسەندنی تاوانەکان لە زاحیەی بەیروت، هێرش دەکەینە سەر ئامانجگەلێک لە ناوچە داگیرکراوەکاندا.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: سوپای سەهیۆنیستی دەبێت هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان و زاحیە ڕابگرێت، و لە ئەگەری پەرەپێدانی هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە یان وەڵامدانەوەی کردەوەکەی ئێران، ڕووبەڕووی لێدانی کوشندەتر و پەشیمانکەرەوە دەبێتەوە و هێرشی وێرانکەر دژی ئەو ڕژێمە و لایەنگرانی دەستپێدەکات.