جام کوردی - ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران بە نەیارانی ڕاگەیاند: هەڵبژاردن لای ئێوەیە کە گەمژەیی ڕابگرن یان بچنە ناو هاوسەنگی ڕێکخستنی دوو گەرووەکە!
عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا نووسیویەتی: پێشبینیی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هاتە دی؛ وەڵامی مووشەکیی لە ڕەگەزی «ذات السلاسل».
گەمژەیی ڕێژیم (زایۆنی) ئەمڕۆ لە بەیروت و پێشێلکردنی ڕوونی ئاگربەست، یەکەم ئەڵقەی وەڵامدانەوەی زنجیرەیی ئێمەی چالاک کرد. ئاسایشی ئەمڕۆی باب المندب نابێت ببێتە هۆی ئەوەی دوژمن حیسابێکی هەڵە بکات. بازنەکانی بەرگری توانای قفڵکردنی هەردوو ڕێڕەوی ئاویان هەیە.
هەڵبژاردنەکە هی تۆیە کە گەمژەیی ڕابگریت یان بچیتە ناو هاوسەنگی ڕێکخستنی دوو گەرووەکە!