بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی ئارسناڵ گرێبەستی گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی لە یانەی ڕیال سۆسیداد
بە بڕی 60 ملیۆن پۆند کۆتایی پێهێنا. ئەم یاریزانە ئیسپانییە دووەم گرێبەستی ئارسیناڵە
لە وەرزی گۆڕانکاری هاوینەدا.
زوبیمەندی
دوای گواستنەوەی فەرمی خۆی بۆ ئارسناڵ ڕایگەیاند: کاتێک بڕیارم دا جیاببمەوە چاوم لەسەر ئارسناڵ بوو چونکە
پێم وایە شێوازی یاریکردنیان بۆ من گونجاوە. ئەمە تیپێکی گەنجە و پڕە لە هاندان و
هیوای گەورە. من لەو باوەڕەدام کە باشترینەکان هێشتا نەهاتوون. هەر کە گەیشتیتە ئێرە
هەست بە گەورەیی ئەم یانە و ئەم تیپە دەکەیت. من بە پەرۆشم بۆ دەستپێکردنی یاری لەگەڵ
هاوڕێ نوێکانم./.