بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، جۆن دوران، هێرشبەری کۆڵۆمبی کە لە کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی
بە یانەی نەسرەوە کرد و ئەو یانە سعوودیە چاوەڕوانییەکی زۆری لێدەکرد، دوای 6 مانگ
لە یانەکە جیابووەوە و بە شێوەی قەرز پەیوەندی بە فەنەرباخچەوە کرد.
یانەی فەنەرباخچە لە بەیاننامەیەکی فەرمیەوە گرێبەستی لەگەڵ
دورانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: یانەکەمان لەگەڵ یانەی نەسر و جۆن دوران گەیشتووەتە
ڕێککەوتن و ئەمڕۆش بەگرێبەستێکی یەک ساڵە پەیوەندی بە فەنەرباخچەوە کردووە. هیوادارین
ساڵی داهاتوو وەرزێکی سەرکەوتووی لەگەڵ درێسی فەنەرباخچە بەدەست بهێنێت./.