بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن دوران، هێرشبەری کۆڵۆمبی کە لە کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کرد و ئەو یانە سعوودیە چاوەڕوانییەکی زۆری لێدەکرد، دوای 6 مانگ لە یانەکە جیابووەوە و بە شێوەی قەرز پەیوەندی بە فەنەرباخچەوە کرد.

یانەی فەنەرباخچە لە بەیاننامەیەکی فەرمیەوە گرێبەستی لەگەڵ دورانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: یانەکەمان لەگەڵ یانەی نەسر و جۆن دوران گەیشتووەتە ڕێککەوتن و ئەمڕۆش بەگرێبەستێکی یەک ساڵە پەیوەندی بە فەنەرباخچەوە کردووە. هیوادارین ساڵی داهاتوو وەرزێکی سەرکەوتووی لەگەڵ درێسی فەنەرباخچە بەدەست بهێنێت./.