جام کوردی ـــ وەزارەتی پیشەسازی و کانگا و بازرگانی لەگەڵ کۆتایی هاتنی سنوورداری کاتی بۆ هەناردەکردنی تەختە و وەرەقەی پۆڵا، هەناردەکردنی ئەو بەرهەمەی جارێکی دیکە بە ئازاد ڕاگەیاند؛ هەنگاوێک کە دەرفەتێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی بازرگانی پۆڵاینی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت بازاڕی عێراقی کە خواستی زۆری لەسەرە، دەڕەخسێنێت.
وەزارەتی پێشەسازی و کانگا و بازرگانی لە نووسراوێکدا بۆ فەرمانگەی ڕێساکانی هەناردە و هاوردە ڕایگەیاندووە کە سنووردارکردنی زیرەک و کاتی بۆ هەناردەکردنی تەختە و وەرەقەی پۆڵا کە بە ئامانجی یەکەمایەتیدان بە پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ و پاراستنی سەرچاوە ستراتیژییەکانی وڵات لە هەلومەرجی تایبەتدا سەپێنرابوو، لە بەرواری 9ی جۆزەردان کۆتایی هات.
بەپێی ئەم نووسراوه و بە لەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو و پێویستی نەبوون بە درێژەدانی سنووردارکردن، له ئێستا بەملاوە هەناردەکردنی تەختە و وەرەقی پۆڵا بێ بەربەست دەبێت و چالاکوانانی پیشەسازی پۆڵا دەتوانن دەست بە هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە بکەنەوە.
وەزارەتی پێشەسازی و کانگا و بازرگانی لە نووسراوێکدا بۆ فەرمانگەی ڕێساکانی هەناردە و هاوردە ڕایگەیاندووە کە سنووردارکردنی زیرەک و کاتی بۆ هەناردەکردنی تەختە و وەرەقەی پۆڵا کە بە ئامانجی یەکەمایەتیدان بە پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ و پاراستنی سەرچاوە ستراتیژییەکانی وڵات لە هەلومەرجی تایبەتدا سەپێنرابوو، لە بەرواری 9ی جۆزەردان کۆتایی هات.
بەپێی ئەم نووسراوه و بە لەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو و نەبوونی پێویست بە درێژەدانی سنووردارکردن، له ئێستا بەملاوە هەناردەکردنی تەختە و وەرەقی پۆڵا بێ بەربەست دەبێت و چالاکوانانی پیشەسازی پۆڵا دەتوانن دەست بە هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە بکەنەوە.
ئازادکردنی هەناردەی وەرەق و تەختەی پۆڵا لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە بازاڕەکانی ناوچەکە و بەتایبەت عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێ لە گرنگترین شوێنەکانن بۆ بەرهەمە پۆڵاکانی ئێران و ئەم بڕیارە دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ زیادبوونی هەناردەکردن و داهاتی زیاتری دراوی بیانی و بووژانەوەی چالاکییەکانی یەکەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.
پێدەچێت لابردنی سنووردارکردنی هەناردەکردن، جگە لە یارمەتیدانی پاراستنی پشکی ئێران لە بازاڕەکانی دەرەوەدا، توانای بەرهەمهێنانی پیشەسازیی پۆڵاینی ئەو وڵاتەش زیاتر چالاک بکات و ببێتە هۆی پەرەسەندنی بازرگانی دەرەکی لە پیشەسازییەکانی کانگا و کانزاکاندا.