لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند کە دوای ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی 250 کەس بە گرێبەست، فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ داواکاران کارا دەکرێت. بەپێی زانیارییەکان، دامەزراوان لە 32 پسپۆڕی جیاواز دابەش دەکرێن بەسەر 51 فەرمانگەدا و ماوەی دوو هەفتە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دیاری کراوە. هەروەها دامەزراندنەکە هەڵگرانی بڕوانامە و بێ بڕوانامەش دەگرێتەوە. لیژنەکە ئاماژەی دا کە هێشتا پێویستی بە دامەزراندنی نزیکەی 1500 کەسی دیکە هەیە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی فەرمانگەکان. لە مەرجەکانی پێشکەشکردندا هاتووە کە داواکار تەنیا یەکجار دەتوانێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە، دەبێت بەڵگەنامەکان بە فۆرماتی PDF باربکات و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت و لە هیچ دامەزراوەیەکی حکومیدا کاری نەکردبێت. هەروەها دوای ناردنی فۆڕمەکە، هیچ زانیاری یان بەڵگەنامەیەکی زیاتر وەرناگیرێت و داواکارییەکان ڕاستەوخۆ دەچنە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
سبەی فۆڕمی دامەزراندنی 250 کەس لە هەڵەبجە کارا دەکرێت
جام کوردی - سبەی لینکی فۆڕمی دامەزراندنی 250 کەس بەشێوەی گرێبەست لە پارێزگای هەڵەبجە کارا دەکرێت و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەست دەبێت.
1 کاتژمێر لەمەوبەر