بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕەزا ساڵحی ئەمیری، وەزیری میراتی کەلتوری، گەشتوگوزار و پیشەسازی دەستیی ئێران، سەبارەت بە پێویستی گەڕانەوەی گەشتیارانی بیانی وتی: پاراستنی شوناسی مێژوویی، شوناسی نەتەوەیی و شەرەفی بەکۆمەڵ پێویستییەکی نەتەوەیییه، بۆیە پێویستە توخمە ناوەندییەکەی ئێران وەک خاڵی یەکگرتوویی و ڕێکەوتن، تەرکیزی سیستەمی حوکمڕانی و خەڵک بێت. ئێران بازنەیەکی یەکگرتووە کە هەموومان لەخۆدەگرێت و لە قەیرانەکاندا ئەم پەیوەندییە نەتەوەییە لە هەموو کاتێک زیاتر دەردەکەوێت.

ناوبراو وتی: هیچ دەقێک لە گەل گرنگتر نییە، ئەمڕۆ ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە پراکتیکی هاوسۆزی و کۆدەنگی هەیە.

ساڵحی ئەمیری بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و گێڕانەوەی میدیایی دوژمنان سەبارەت بە ئێران، وتی: شیکاری ستراتژیی دوژمن بە تایبەت ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە ئێران نادرووست و ناڕاستەقینە بوو. ئەوان پێیان وابوو بە تیرۆرکردنی فەرماندە سەربازییەکان و بەکارهێنانی درۆی گەورە لە میدیای گشتی خۆیاندا، دەتوانن ئیرادەی گەلی ئێران بشکێنن. بەڵام ئەزموونی چوار دەیەی ڕابردوو دەریخست کە گەلی ئێران بە شانازییەوە هەموو قەیرانێکی تێپەڕاندووە و ئەمجارەش هەر وەک خۆی دەبێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پێویستی پێناسەیەکی نوێ بۆ ئەرکە سەروەرییەکان کرد کە ناوەندەکەی خەڵک بێت و چوار بەرەی ستراتیژی بەم شێوەیەی خستەڕوو: پاراستنی کەرامەتی نەتەوەیی، پاراستنی خاکی ئێران، مانەوە و بەردەوامی سیستەمی سیاسی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە و شایستە بۆ خەڵک.

وەزیری میراتی کەلتوری و گەشتوگوزار و پیشەسازی دەستیی ئێران ڕایگەیاند: خەڵک بناغەی سەرەکی مانەوەی نەتەوەییە، هەربۆیە پێویستە پلاندانان لەسەر دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان و ژیانی شکۆمەندانە بێت. ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ ناو خەڵک و بەرز نرخاندنی ڕۆڵی مێژوویی ئەوان لە پێشەنگی داڕشتنی سیاسەتدا بێت.

ساڵحی ئەمیری بە جەختکردنەوە لە سەر پێویستی بنیاتنانەوەی وێنەی نێودەوڵەتیی ئێران، وتی: دوژمن هەوڵدەدات وێنەیەکی ناسەقامگیر و دوژمنکارانەی ئێران لە بیروڕای گشتی جیهاندا بچێنێت. ئەرکی ئێمە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم وێنە درۆینەیە و ناساندنی وێنەی ئاشتیخوازانە و شارستانی و کەلتوری ئێرانە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێران هەمیشە بە بەهێزی ژیاوە، پشت بە کەلتوری دەوڵەمەند و مێژووی شانازی و شوناسی نەتەوەیی خۆی بەستووە. دەسەڵاتی ئێران لە گەلەکەی، سەرمایەی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیران و میراتی مێژوویی خۆیدا دەردەکەوێت. میدیا، بە تایبەت میدیای نەتەوەیی، دەبێت نوێنەرایەتی ئەو ڕاستییە بکات کە هەموو ئێرانییەکان بە بێ گوێدانە هەر هێڵێکی نەتەوەیی و ئایینی، لە بازنەی ئێراندا یەکگرتوون.

ساڵحی ئەمیری بە ئاماژەدان بە پەیامی ناڕاستەوخۆی قەیرانەکانی ئەم دواییە ڕایگەیاند: لە گەڵ ئەو هەموو تاڵییەدا، ئەم ڕووداوانە پەیامێکی ڕوونیان هەبوو: هەرکاتێک برینێک بە سەر بەشێکی ئێراندا بسەپێنرێت، هەموو نەتەوەی ئێران هەستی پێدەکەن. ئەم یەکگرتووییە نەتەوەییە دەبێت بپارێزرێت و قووڵتر بکرێتەوە.

وەزیری میراتی کەلتوری و گەشتوگوزار و پیشەسازی دەستیی ئێران وتی: پێویستە ژێرخانی گونجاو دابڕێژین بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران و فراوانکردنی گەشتیاری ناوخۆیی، ئەمەش نەک هەر یارمەتی ئابوریی کەلتوری دەدات، بەڵکو دەرفەتێک بۆ گەڕاندنەوە و نوێنەرایەتیکردنی وێنەی ڕاستەقینە و ئاشتیخواز و بنیاتنانی شارستانییەتی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەڕەخسێنێت./.