بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەیفولئیسلام قەزافی ڕایگەیاند کە هەلومەرجی کۆتایی و ئەنجامی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە پێی بەرژەوەندییەکان و ئامانجەکانی ئێران دەبێت.
کوڕەکەی مەعمەر قەزافی سەرۆک کۆماری پێشووی لیبیا، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەم ڕوبەڕوبونەوەیە بە زمانی فارسی دەنووسرێت.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە " ئێران خاوەن زانستی ئەتۆمییە و ساڵی 2008 لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە شاری نیۆیۆرک، سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران کە پرسیارم لێکرا، ئەوەم ڕاگەیاند کە ئێوە دەبێت لە گەڵ ئێرانێکی ئەتۆمی بژین و ئەوەش ڕوویداوە "./.