بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەو کەشتییەی گرنگیی بە یاسای قەدەغەبوونی هاتووچۆ لە دەریای سوور بە ئامانجی گەیشتن بە بەندەرەکانی فەڵەستینی داگیرکراو نەدابوو، هێرشی کرایە سەر و بە تەواوی نوقم بووە.
ئەو هێرشە بە دوو بەلەمی بێ سەرنشین، 5 مووشەکی بالستی و کرۆز و 3 درۆن کرا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن موڵەتی ئەوەیان بە تیمی کەشتییەکە داوە کە لە هێرشەکەدا ڕزگار بن و شوێنەکە بەجێبێڵن./.