بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی دووشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە واشنتن وتی کە بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ ئێرانییەکان پلانێک داڕێژراوە و ئەوان خوازیاری دانوستانن.
ناوبراو وتی: هیوادارم شەڕ لە گەڵ ئێران کۆتایی هاتبێت، لە بەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە هەوڵی گەیشتن بە چارەسەرێک دەدات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیوای ئەوەی خواست کە سزاکانی سەر ئێران لە کاتێکی گونجاودا هەڵبوەشێنەوە.
لە لایەکی دیکەوە ستیو ڤیتکاف نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆبوونەوە لە داهاتوویەکی نزیک و ڕەنگە لە هەفتەی داهاتوودا بەڕێوەبچێت./.