بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر پرسی مووچه و نه‌وت رێككنه‌كه‌وتوون، بڕیاریشه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن.
كه‌ناڵی رووداو بڵاویكرده‌وه كه شاندی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و وتووێژەکان به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بڕیاری ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و ڕه‌شنووسی رێكه‌وتنه‌كه نه‌خراوه‌ته ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و گه‌ر تا كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ شاندی هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن، ناردنی مووچه و په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنه‌كه وه‌ك پاشكۆ ده‌خرێته كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران./.