بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پیاسەکردنێکی کورت لە بەیانیدا، بەتایبەت لە دەرەوە و لە ژێر تیشکی
سروشتی خۆردا، کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندرووستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤ هەیە. توێژینەوەیەک
کە لە ساڵی 2024 لەسەر زیاتر لە 2500 کەس ئەنجامدراوە دەریخستووە کە ئەم خووە
ئاسانە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی وەک ئیندۆرفین و یارمەتیدەر دەبێت
بۆ کەمکردنەوەی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ.
پیاسەکردنی بەیانیان نەک تەنیا مەزاج باشتر دەکات، بەڵکو ئەدای
مێشک بە درێژایی ڕۆژ باشتر دەکات. تەنانەت ئەگەر تەنیا 10 خولەک بێت، هێشتا بەنرخە.
شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەم پیاسەکردنە لە دەرەوە ئەنجام بدرێت و بە
گرنگیدان بە هەناسەدانی قووڵ بۆ بەهێزکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی. سەرەڕای ئەوەش، ئەنجامدانی بەبێ بەکارهێنانی مۆبایل یان هێدفۆن
یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی مێشک./.