جام کوردی ـــ هەنگاوی هاندەرێکی کەمئەندامی ژاپۆنی بۆ هەڵگرتنی زبڵ و خاشاک لە یاریگاکەدا ستایشی هاندەرانی تۆپی پێی لێکەوتەوە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆن مۆندیالی بە ئەنجامی 2ـــ2 بەرامبەر بە هۆڵەندا دەستپێکرد، بەڵام لەناو ئەو هەموو دەنگ و هاندانەی کەوا لەنێو یاریگادا بوو، جۆڵەیەکی دڵخۆشکەر لەلایەن هاندەرانی ژاپۆنیەوە چەپڵەی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
هاندەرانی ژاپۆنی دوای یارییەکە لە یاریگا مانەوە بۆ ئەوەی زبڵ و خاشاکی سەر یاریگا هەڵبگرن و یاریگاکە پاک بکەنەوە، نەریتێک کە خەڵکی ژاپۆن هەمیشە لە شوێنە جیاوازەکاندا پەیڕەویان کردووە، بەڵام ئەم ساتە لە یاریگای دالاس هێندەی تر تایبەت بوو کاتێک هاندەرێکی کەمئەندام پەیوەندی پێیانەوە کرد و هەمان کاری ئەنجام دا.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، هاندەرێکی ژاپۆنی کە لەسەر کورسی تەگەرەدار دانیشتووە، دەبینرێت کە زبڵ و خاشاک لەسەر ستاندەکان هەڵدەگرێت، لەکاتێکدا کەسانی دیکە هەنگاویان ناوە بۆ یارمەتیدانی. ئەو کردارە کاریگەرە بە خێرایی سەرنجی هەوادارانی ڕاکێشا و بە قووڵی کاریگەری داناوە لەسەریان.