جام کوردی ـــ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئاماری هەموویان هەڵبژاردەی ئێرانیان وەک براوەی یارییەکەی بەرامبەر نیوزلەندا ڕاگەیاندووە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم یاری خۆیدا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال سبەی سێشەممە 16ی حوزەیران ڕووبەڕووی نیوزلەندا دەبێتەوە و لەو بارەوە ماڵپەڕی rotowire نووسیویەتی: ئێران دەبێت ئەم یارییە بباتەوە.
ئەم دەزگای ڕاگەیاندنی ئامارییە نیوزلەندای بە "ئاسانترین" ڕکابەری ئێران لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال وەسف کرد.
پێشتر ماڵپەڕی ئۆپتا پێشبینی 53%ی ئەگەری سەرکەوتنی ئێرانی بەرانبەر بە نیوزلەندا کردبوو.
ماڵپەڕی racingpost نووسیویەتی ئێران تیپێکی ڕێکخراوتر و بە ئەزموونترە لە مۆندیالدا و یاریزانێکی وەک "مێهدی تارێمی" هەیە و بەدوای دەستپێکی باشی مۆندیالدا دەگەڕێت.
ئەو دەزگا میدیاییە لە درێژەدا دەڵێت: هەموو پێگە ئامارییەکان ئێرانیان بە براوەی ئەم یارییە، لانیکەم بە گۆڵێک یان بە ئەنجامی 2-0 ڕاگەیاندووە.