بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان چەندین پەیامیان بۆ ئێران ناردووە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە دانوستاندا بووین بەڵام ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر مێزی دانوستانەکان.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەبێت لانیکەم کەمترین متمانە بە لایەنی بەرامبەر هەبێت.
خەتیب زادە بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی کە شەڕی 12 ڕۆژەی سەپێندراو لە دژی ئێران، زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بۆ تەواوی ناوچەکە بووە./.