جام کوردی ـــ "مێهدی حەبیبی نژاد" یاریزانی بۆکسێنی ئێران بە شکستی نوێنەری بەریتانیا لە جامی جیهانی چیندا، مەدالیای خۆی مسۆگەر کرد و تەلیسمی 30 ساڵەی بۆکسێنی ئێرانی شاند و مێژووی تۆمار کرد.

ڕۆژی هەینی، 19ی حوزەیران لە پێنجەمین ڕۆژی جامی جیهانی بۆکسێن لە چیندا، عەلی حەبیبی نژاد، بۆکسێنەری وڵاتی ئێران کە کێشی 65 کیلۆگرامدا، ئاستێکی نایابی بەرامبەر نوێنەری بەهێزی بەریتانیا پێشکەش کرد و مەدالیای برۆنزی خۆی مسۆگەر کرد و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
یارییەکە بە کۆی گشتی 3-2 لە بەرژەوەندی حەبیبی نەژاد کۆتایی هات و ئەو وەرزشوانە ئێرانییەی کردە یەکەم کەس کە میدالیای  پێشبڕکێ جیهانی بۆکسێن لەپاش 30 ساڵ.

دوایین جار کە دوو یاریزانی ئێرانی "کووڕۆش مەولایی" و "ئیبراهیم موسەوی" مەدالیای برۆنزیان بەدەست هێنا دەگەڕێتەوە بۆ 29 ساڵ لەمەوپش لە جامی جیهانی چیندا، ئێستاش حەبیبی نژاد جارێکی دیکە ناوبانگی بۆکسێنی ئێرانی لە سەرانسەری جیهاندا دەرکرد و لە شاری گویانگ مێژووی دووپاتکردەوە.