بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی ئیسرائیل دیفنس ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەی بازان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی ئێراندا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانی بەپەلەی دەرکردووە بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی خێرای دامەزراوەکە. ئەم کارە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە قەیرانی وزە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا هەیە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، پاڵاوگەی حەیفا کە نزیکەی دوو لە سەر سێی سووتەمەنی پێویستی ڕژێمی زایۆنیستی دابین دەکات، لە نێو ئەو دامەزراوە گرنگانەیە کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ئەم زیانە بەتایبەت لە وێستگەی ناوەندی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێڵەکانی گواستنەوە و ژێرخانی کارکردن بەدیکراوە. ئەمەش وایکرد وەزارەتی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانێکی بەپەلە دەربکات بۆ خێرا نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی پاڵاوگەکە.

ئیسرائیل دیفنس ڕایگەیاندووە کە پلانی ئاوەدانکردنەوەکە بریتی دەبێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرفراوانی ژینگەیی لەو ناوچانەی کە بە هۆی هێرشەکەوە پیس بوون، هەروەها ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە نیشاندەری ژینگەیی بە پێی بڕگەکانی یاسای پلاندانان و بیناسازی ئەو ڕژێمە تێکناچێت./.