بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە شاری هەولێر لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووە.

هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر پابەندبوون بە ڕێکەوتنی ئەمنیی تاران – بەغدا و ئاسایشی سنورەکان کردەوە.

تاوتوێکردنی بڕیارەکەی پەکەکە بۆ چەکدانان و هاوئاهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا لەم بوارەدا، تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوە بووە.

سەردانەکەی ئەعرەجی بۆ هەولێر لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان عەشیرەی هەرکی و هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە قەزای خەبات ڕوویداوە./.