بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پاکوخاوێنی دەم و ددان وەک هەر خوویەکی باش بۆ تەندرووستی پێویستە. هەندێک
جار فڵچەی ددان یان بنێشت بەس نییە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم. بۆیە باشترە هەندێک
لە خووەکانمان لە ژیاندا بگۆڕین بۆ نەهێشتنی ئەم کێشە گرنگە.
هەوڵ بدە
دوای هەر ژەمێک فڵچەی ددانەکانت بکەیت بۆ ئەوەی هیچ خواردنێک لە نێوان ددانەکانتدا
نەمێنێتەوە چونکە دەبێتە هۆی بۆنی بۆنی دەم. هەروەها زمانت بە فڵچەی ددان خاوێن بکە،
چونکە بەکتریای سەر زمان دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم. شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە فڵچەی ددانەکەت هەر
دوو تا سێ مانگ جارێک بگۆڕیت.
قاوەی زۆر
مەخۆرەوە چونکە کافاین دەبێتە هۆی وشکبوون و بۆنی ناخۆشی دەم. ئەگەر ڕاهاتوویت قاوەیەکی
زۆر بخۆیتەوە، دەتوانیت وردە وردە ئەم خووە بە خواردنەوەی ئاو یان چای بگۆڕیت. ڕۆژانە دوو لیتر ئاو بخۆرەوە. ئاو زۆر
گرنگە بۆ جەستە. بە خواردنەوەی ئاوی پێویست ڕێگە لە وشکبوون و بۆنی ناخۆشی دەم دەگریت.
ڕێگایەکی سروشتی و ئاسان بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆش خواردنی میوە
و سەوزەیە. کەرەوز، سێو یان گێزەر بۆنی ناخۆشی دەم کەم دەکەنەوە. ئەم میوە و سەوزانە
وەک فڵچەی ددانی سروشتی کار دەکەن و ئەو بۆنەی کە بەهۆی بەکتریاوە لە ددانەکاندا
دروست دەبن لەناودەبات./.