بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پێست گەورەترین ئەندامی جەستە و یەکەم هێڵی بەرگرییە لە دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
لە ڕوانگەی زانستی پزیشکی کۆن، زۆرێک لە کێشەکانی پێست لە ناهاوسەنگی خووەکان و
خراپی جگەر و گورچیلەکانەوە سەرچاوە دەگرن.
زانستی پزیشکی
کۆن دەڵێت پێست ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ناوخۆیی جەستەیە. کەڵەکەبوونی ژەهرەکان لە جەستە
و کاریگەری فاکتەرە دەرەکییەکانی وەک پیسبوونی هەوا، دڵەڕاوکێ و خراپی خۆراک دەبێتە
هۆی هەستیاری و هەوکردنی جۆراوجۆر.
بۆ باشترکردنی کێشەکانی پێست دەبێت سەرەتا خووەکانی کەسەکە
بناسرێت و پاشان بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان لە
جەستە لە شێوازەکانی وەک
کەڵەشاخکردن، خواردنی چای گیایی پاککەرەوە و پابەندبوون بە خۆراکی گونجاو کەڵک
وەربگرین. خواردنی میوەی فێنک و شێداری وەک
خەیار و کاهوو و شوتی و هەروەها دوورکەوتنەوە لە خواردنە گەرم و وشکەکانی وەک
بیبەر و خواردنی تیژ و برژاو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و وشکبوونی
پێست.
لەبەر ئەوەی دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی خراپتربوونی نەخۆشییەکانی
پێست، زانستی پزیشکی
کۆن جەخت لەسەر گرنگی
پاراستنی ئارامی و خەوی ڕێک و پێک دەکاتەوە. هەروەها بەکارهێنانی بەردەوامی ڕۆنی
سروشتی وەک ڕۆنی کونجی، بادەم یان گوێزی هیندی یارمەتیدەرە بۆ نەرم هێشتنەوە و بەهێزکردنی
بەرگری پێست./.