بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، تۆنی کرۆس جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاریزانە هێرشبەرەکانی ڕیال مەدرید لەوانە
ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر پێویستیان بە هەوڵی زیاتر هەیە. ئەم دوو یاریزانە وەرزی
ڕابردوو لەلایەن هەندێک شارەزاوە لەژێر ڕاهێنەرایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕەخنەیان لێگیرا
بەهۆی گرنگی نەدان بە هێڵی بەرگری.
کرۆس لە
چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکانی ئیتالیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: یاریزانە
باشەکان دەتوانن و پێویستە بەیەکەوە یاری بکەن. بەڵام ئەوانیش پێویستیان بە بەرگری
هەیە. بۆ من، هێرش و بەرگری هەمیشە جیانەکراونەتەوە./.