• بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەش بوونی پێستی دەوروبەری چاو یان ژێر چاو کێشەیەکی بەربڵاوە کە کاریگەری لەسەر مرۆڤ لە هەموو تەمەنێکدا هەیە. ڕەش بوونی پێستی دەوروبەری چاو بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕوودەدات و هەرچەندە لەوانەیە کێشەیەکی تەندرووستی مەترسیدار نەبێت بەڵام هەمیشە دەموچاو  بە شێوەی ماندوو و نەخۆش دەردەخات.

پێویستە بگوترێت چەندین چارەسەر بۆ چاککردنی ڕەشی دەوروبەری چاو پێشکەش کراون کە یەکێک لەوانە بەکارهێنانی هەندێک ڤیتامینه، چونکە کەمی ڤیتامینەکان دەبێتە هۆی کێشەی جۆراوجۆر لەوانە دەرکەوتنی ڕەشی لەسەر پێستی دەوروبەری چاو.

ڤیتامین E:

ڤیتامین E بە یەکێک لە ناسراوترین ڤیتامینەکان دادەنرێت و بێگومان یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ جوانکردنی پێست. کەمی ڤیتامین E دەبێتە هۆی ڕەش بوونی پێستی دەوروبەری چاو. خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین E وەک چەرەسات و دانەوێڵە و سپێناخ و ئەڤۆکادۆ و هەروەها بەکارهێنانی کرێمەکانی کە ڤیتامین E تێدایە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی ئەم کێشە.

ڤیتامین A:

ڤیتامین A بە یەکێک لە ماددە سوودبەخشەکان بۆ تەندرووستی پێست ناسراوە. کەمی ڤیتامین A دەبێتە هۆی وشکبوون و ڕەش بوونی پێست، بەتایبەت دەوروبەری چاو. بەکارهێنانی بەردەوام و گونجاوی ئەم ڤیتامینە و خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین A وەک گێزەر و پەتاتەی و سەوزە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی تەندرووستی و جوانی پێست.

گرووپی ڤیتامین B:

ڤیتامینەکانی گروپی B لە هەشت ڤیتامین جیاواز پێکدێن. کەمی ڤیتامینەکانی گروپی B دەبێتە هۆی ڕەشی پێست لە دەوری چاو. خواردنی بەردەوامی ئەم ڤیتامینانە کە لە خواردنەکانی وەک گۆشت، هێلکە، بەرهەمەکانی شیرەمەنی و پاقلەمەنیەکاندا هەیە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی بارودۆخی پێست و کەمکردنەوەی ڕەشی دەوروبەری چاو.

ڤیتامین C:

ڤیتامین C یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکانی جەستە و بۆ تەندرووستی پێست زۆر گرنگە. ئەم ڤیتامینە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی ڕەشی پێستی دەوروبەری چاو. ڤیتامین C بە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەرەکانی و ڕۆڵی لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین، پێست نەرمی و بەهێز دەکات و یارمەتی کەمکردنەوەی زیانەکانی پێست دەدات. ڤیتامین C لە میوە و سەوزەی وەک پرتەقاڵ، کیوی، شلیک و بیبەر هەیە./.