بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆڕاندنێکی قورس بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان له یاری پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان. مۆدریچ دوای 13 وەرز لەگەڵ ڕیال مەدرید و بردنەوەی 28 نازناو، وەک باشترین یاریزان لە مێژووی یانەکەدا، ڕیال مەدرید جێدەهێڵێت و دوایین ساتەکانی خۆی لە یاریی شەوی ڕابردوودا ئەنجامدا.

دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە هەموو یاریزانەکان چوونە لای مۆدریچ بۆ ئەوەی دڵنەوایی بکەن چونکە دڵتەنگ دیار بوو. هەروەها چەند کاتژمێرێک دوای دوورخستنەوەی ڕیال، وێنەی مۆدریچ لە دەرەوەی یاریگا بڵاوکرایەوە، کە تیایدا دەبینرێت لە ژمارەیەک لە ئەندامانی پاریس سانجێرمان، لەوانە لویس ئەنریکی بە گەرمی سڵاو و ماڵئاوایی دەکات./.