بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لویس ئەنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان شیکردنەوەی یارییەکە کرد دوای
بردنەوەی 4-0 بەرامبەر ڕیال مەدرید و هەروەها ئاماژەی بە پەیامی پیرۆزبایی هاندەرانی
بەرشەلۆنە کرد.
لویس ئەنریکی
ڕایگەیاند: مۆبایلەکەم پڕە لە پەیامی پیرۆزبایی هاندەرانی بەرشەلۆنە. ڕیال مەدرید
هەمیشە تیپێکی گەورە بووە. ئێمە هەرگیز یارییەکەمان نەوەستاند. هەندێک یاریزان پێویستیان
بە پشوودان هەبوو، چونکە مەترسی ماندووبوونی زۆر هەبوو. ئامانجی سەرەکیمان گەیشتن
بە یاری کۆتایی بوو لە باشترین هەلومەرجدا. لە پێشبڕکێکانی ئاست بەرزدا، شتێک بە ناوی وەستان نییە./.ا