بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا یانەی پاریس سانجێرمان توانی بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ لە یانەی ڕیال مەدرید بباتەوە. یانەی پاریس سانجێرمان توانی لە گێمی یەکەمدا بە یارییەکی بەهێز لە لایەن فابیان ڕویز و عوسمان دێمبێلێ 3 گۆڵ تۆماربکات. هەروەها لە خولەکی کۆتاییدا گۆنسالۆ ڕامۆس گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و وایکرد یانەی پاریس سانجێرمان به شێوەیەکی بەهێز ڕکابەرەکەی بباتەوه و بگاته یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان./.
سەرکەوتنی بەهێزی پاریس و ماڵئاوایی تاڵی ڕیال لە جامی جیهانی یانەکان
جام کوردی - یانەی پاریس سانجێرمان توانی بە ئەنجامی 4-0 لە قۆنای پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان لە ڕیال مەدرید بباتەوە.

July 10, 2025