بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا چابی ئەلۆنسۆ خۆی بۆ دەستپێکی سەردەمێکی نوێ ئامادە دەکات بە ئامادەبوونی کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر لە پێکهاتەی ڕیال مەدرید، نیگەرانی سەبارەت بەم دوو هێرشبەرە لە یاریگادا سەریهەڵداوە. لێکچوونی شێوازی یاریکردنی ئەم دوو هێرشبەرە و لاوازییان لەئەرکی بەرگریدا دەتوانێت کێشەی گەورە درووست بکات.

دێل بۆسکی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو دوو هێرشبەرە خستەڕوو و ڕایگەیاند: ئەرکی ڕاهێنەر ئەوەیە کەمێک لە کەسایەتی یاریزانەکان قبوڵ بکات و لەو خاڵەوە هەوڵ بدات باشترین ئەنجامیان لێ بەدەست بهێنێت.

وتیشی: ئەمە یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی تۆپی پێ: پێش هەموو شتێک دەبێت یەکگرتوو بین. دەبێت هەموو ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکەین کە ئەرکی خۆمانە، چ لە بەرگری بێت یان لە هێرشبردن. زۆرجار پێویستە هەموو تواناکانی ئەم یاریزانانە بەکار بهێنین و بە هەموو کەموکوڕییەکانیانەوە قبوڵیان بکەین. ئەگەر بتەوێت ئەم یاریزانانە لە هێڵی بەرگریدا زۆر بەکار بهێنیت، لەوانەیە هەموو شتێک تێک بدەیت./.