بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، گەورەترین گرێبەستی هاوینەی تۆتنهام گەیشت و محەمەد کودوس، ئەو ئەستێرەیەی
کە دەوترا لەلایەن ئارسناڵ و یۆنایتد بە توندی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، بە فەرمی پەیوەندی
بە تۆتنهامەوە کرد.
تۆتنهام سەرەتا ئۆفەرێکی 60 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کرد، بەڵام
وێستهام ڕەتی کردەوە و دواجار هەردوولا ڕازی بوون بە زیادکردنی 4 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو
بڕە پارەیە کە پێشکەش کراوە. سەرەڕای ئەوەش، ئەم گرێبەستە بۆ ماوەی شەش ساڵە.
کودوسی تەمەن
34 ساڵ لە ساڵی 2023 لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە وێستهام کرد و بوو بە یەکێک لە یاریزانە
سەرەکییەکانی تیپەکە. لە یەکەم وەرزی پەیوەندیکردنیدا بە وێستهام، 14 گۆڵ و 9 ئەسیستی
گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد./.