بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی میلان لە بەیاننامەیەکدا ئەم گواستنەوەیەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: یانەی میلان دەتوانێ پشتڕاستبکاتەوە کە تیۆ هێرناندێز بە هەمیشەیی پەیوەندی بە یانەی هیلال کردووە. یانەکە سوپاسی تیۆ دەکات بۆ ئەم شەش ساڵ هاوکارییە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

ثیۆ هێرناندێز لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یانەی هیلال ڕایگەیاند: بێگومان تۆپی پێی سعوودیە لەم چەند ساڵەی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و یاریزانی گەورە لەم خولەدا هەن. وابزانم ئەمە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لە گەشتی پیشەییم و زۆر خۆشحاڵم کە لێرەم.

وتیشی: هیلال تیپێکە کە توانای ڕکابەری لەگەڵ گەورەترین یانەکانی ئەوروپا هەیه. من سەیری یارییەکانی ئەم تیپەم کرد، یاریکردنیان سەرسوڕهێنەر بوو و ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد. بەڕای من ئاستی یانەی هیلال بەراورد دەکرێت لەگەڵ زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا و ئەوەشیان سەلماندووه./.