بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیکتۆر گیوکرێس، یاریزانێک کە لەلایەن ئارسناڵەوە زۆر گرنگه، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەراوردکردنی خۆی لەگەڵ هاری کەین، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ئێرلینگ هالاند ڕایگەیاند: ئەوەی لە سپۆرتینگ توانیومە بیکەم، دڵنیام لە هەر شوێنێکی دیکەیش بیکەم. تا ئێستا باشترین ئاستی گیوکرێستان نەبینیوە.

ئەو هیچ لێدوانێکی ئاشکرای سەبارەت بە داهاتووی نەدا و ڕایگەیاند: ئەوە تۆپی پێیە، هیچ شتێک پێشبینی ناکرێت. من بیر لە جیابوونەوە ناکەمەوە، دەبێت بزانین چی ڕوودەدات. ئەگەر شتێک ڕووبدات، ئەوە ڕوودەدات. گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە کە بۆ تیپێک یاری بکەم کە بەڕاستی منی دەوێت.

ڤیکتۆر گیوکرێس لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا 109 گۆڵ و 31 ئەسیستی گۆڵی بۆ یانە و هەڵبژاردەکەی تۆمارکردووە و سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی ڕاکێشاوە./.