بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڤالێنسیا گرێبەستی کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری ئیسپانی لەگەڵ ئارسناڵ یەکلایی دەکاتەوە. میدیاکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە کە یانەی ڤالێنسیا چاوەڕێی ئۆفەرێک بووە بۆ فرۆشتنی ئەو بەرگریکارە و ئێستا ئۆفەرەکە لەسەر مێزە.

مۆسکێرا بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ یان زۆرتر دەچێتە ڕێزی یانەی ئارسناڵ. لەوانەیە کۆی تێچووی ئەم گواستنەوەیە  بگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ، ئەو بڕە پارەیە کە ڤالێنسیا بۆ ئەم یاریزانە دیاری کردبوو./.