بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پاڵەوانێتی شەوی ڕابردووی چێڵسی لە جامی جیهانی یانەکان کە بە ئەنجامی
0-3 بەرامبەر پاریس سانجێرمان کۆتایی پێهات چەندین ڕووداوی مشتومڕاوی هەبوو.
ئامادەبوونی
ترەمپ و هاوسەرەکەی بۆ بینینی ئەم یارییە سەرنجێکی زۆری ڕاکێشابوو بۆ ئەوەی یارییەکە
بەباشترین شێوە بەڕێوەبچێت بەڵام ئەو ڕووداوانەی که لەکۆتایی یارییەکەدا ڕوویاندا،
بووە هۆی ڕەخنەیەکی زۆر لە هەڵسوکەوتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا.
لە کاتێکدا
جیانی ئینفانتینۆ بەبیری ترەمپی دەهێنایەوە کە دەبێت دوای ئەوەی نازناوەکەی بە
کاپتنی چێڵسی بەخشی دەبێت لەوێ بڕوات بۆ ئەوەی تیپی پاڵەوان بتوانێت ئاهەنگی سەرکەوتنی
خۆی بەڕێوە ببات، باڵام ترەمپ بڕیاریدا لە پاڵ کاپتن و یاریزانەکانی دیکەی چێڵسی
بمێنێتەوە کە ئەمەش بووە هۆی سەرسوڕمان و تەنانەت ناڕەحەتی لە یاریزانانی چێڵسی./.