بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاڵمەر دوو گۆڵی سەرسوڕهێنەری تۆمارکرد لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان کە شەوی ڕابردوو لەنێوان چێڵسی و پاریس سانجێرمان بەڕێوەچوو. پێش یارییەکە، زۆر کەس پێیان وابوو چێڵسی هیچ شانسێکی نییە بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەستێرەی چێڵسی دوای کۆتایی یارییەکە لێدوانی توندی بەرامبەر ڕەخنەگران دا.

پاڵمەر لە وتووێژکدا ڕایگەیاند: هەستێکی سەرسوڕهێنەرە. چونکە هەمووان پێش یارییەکە ئێمەیان بەکەم زانی و ئێمەش ئەمەمان دەزانی. زۆر باشە کە یارییەکەمان بەم شێوەیە کرد. من هەمیشە حەز دەکەم لە یاری کۆتاییدا ئامادە بم و ئەمەش دووبارە ڕوویدا./.