بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای نەجەف لە نووسراوێکدا بۆ قوتابخانەکان ڕایگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن لە کڕینی گۆڕێکی (VIP) لە گۆڕستانی وادی سەلام بە ڕووبەری 25 مەتر دووجا و بە نرخی 2 ملیۆن و 900 هەزار دینار سوودمەند بن. ئەم هەنگاوە کاردانەوەی توندی لە ناو شەقامی عێراق دروست کردووە.سامان سیوەیلی، پسپۆری پەروەردەیی، ڕایگەیاند لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی بۆ نیشتەجێبوونی مامۆستایان دابین دەکات، پەروەردەی نەجەف ئۆفەری گۆڕ پێشکەش بە مامۆستایان دەکات. بەگوێرەی ئۆفەرەکە، قیستی مانگانەی گۆڕەکە 190 هەزار دینارە، بەڵام ئەو جەختی لەوە کردەوە کە مامۆستایان پێویستیان بە ژیان و نیشتەجێبوونێکی شایستە هەیە، نەک خەمی شوێنی ناشتنیان.