بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارکینۆس دوای دۆڕاندنەکەی لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر چێڵسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی یانەکە ڕایگەیاند: دۆڕاندن لە کۆتاییەکان هەمیشە قورسە. ئەوە تاکە یارییە کە ناتوانیت بیدۆڕێنی. بەڵام ئەگەر سەیری دواوە بکەین، وەرزێکی سەرنجڕاکێشمان هەبوو.

ئێمە بەرامبەر یانە زۆر بەهێزەکان یاریمان کرد و بردمانەوە و گەیشتینە یاری کۆتایی. ئێمە تا ئەم قۆناغە زۆر باش بووین، بەڵام کەڵکمان لە دەرفەتەکان وەرنەگرت و زۆر لە توانای خۆمان کەمتر بووین. پێویستە ئەم ئەنجامە بەباشی شیبکەینەوە و بزانین بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانین چی باشتر بکەین. بەڵام ئەم وەرزە سەرسوڕهێنەر بوو. یەکەم پاڵەوانێتی له چامپیۆنزلیگ و جامەکانی دیکه له فەڕەنسا./.