بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، مارکینۆس دوای دۆڕاندنەکەی لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر
چێڵسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی یانەکە ڕایگەیاند: دۆڕاندن لە کۆتاییەکان
هەمیشە قورسە. ئەوە تاکە یارییە کە ناتوانیت بیدۆڕێنی. بەڵام ئەگەر سەیری دواوە بکەین،
وەرزێکی سەرنجڕاکێشمان هەبوو.
ئێمە بەرامبەر
یانە زۆر بەهێزەکان یاریمان کرد و بردمانەوە و گەیشتینە یاری کۆتایی. ئێمە تا ئەم
قۆناغە زۆر باش بووین، بەڵام کەڵکمان لە دەرفەتەکان وەرنەگرت و زۆر لە توانای خۆمان
کەمتر بووین. پێویستە ئەم ئەنجامە بەباشی شیبکەینەوە و بزانین بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانین
چی باشتر بکەین. بەڵام ئەم وەرزە سەرسوڕهێنەر بوو. یەکەم پاڵەوانێتی له چامپیۆنزلیگ
و جامەکانی دیکه له فەڕەنسا./.