بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند، تا دوو هەفتەی داهاتوو سیستەمێکی ئەلیکترۆنی نوێ بە پشتبەستن بە ژیریی دەستکرد کارا دەکرێت کە زۆربەی مامەڵەکانی هاتووچۆ، وەک دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل، لە ڕێگەی مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێن. سیستەمەکە هەروەها خزمەتگوزاریی حیجزی ئەلیکترۆنی دابین دەکات و ئامانجی لە کەمکردنەوەی کاتی مامەڵە، ئاسانکردنی خزمەتگوزاری و سنووردارکردنی گەندەڵی و واسیتەکارییە.