بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی فەڵەستین (حەماس) لە کەرتی غەززە زیانی گیانی قورسیان بە سوپای زایۆنیست گەیاند، ئەو زیانانەی کە بووەتە هۆی ئەوەی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی دان بە شکستی خۆیاندا لە غەززە بنێن.

ماڵپەڕی حەدشوت بزمان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی حەماس وەک ئەوەی سەربازەکانی ئێمە کۆتر بن لە مەیدانی تەقەکردن ڕاویان دەکەن و هێرش دەکەنە سەریان. ئێمە شەڕی ڕاستەقینە لە غەززە نابینین، بەڵکوو تەنیا شایەتحاڵی وێرانبوونی ژێرخان و ماڵەکان دەبین.

حەدشوت لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە " شەڕ و پێکدادانەکان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەرئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانی حەماسە کە هێرش دەکەنە سەر سەربازەکانمان. لە لایەکی دیکەوە تەنیا حکومەتی ئێمەیە کە فەرمان بە سەربازانی مەیدان دەدات هێرش بکەن نەک سوپا ".

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویانکردەوە کە سوپای ئەو ڕژێمە لە یەک کاتدا لە گەڵ سێ ڕووداوی ئەمنی لە ناوچەکانی ئەلتوفاح، ئەلشوجەعییە و خانیونس لە کەرتی غەززە ڕووبەڕوو بووەتەوە.

سەرچاوە عیبریەکان وێنەی چەند بریندارێکیان بڵاوکردووەتەوە کە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی تل هاشومیر لە تەلئەبیب. بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، لانیکەم سێ سەربازی زایۆنیست لە کەرتی غەززە کوژراون. هەندێک لە سەرچاوە زایۆنیستەکان ژمارەی گیانلەدەستدانیان بە چوار کەس ڕاگەیاندووە.

هاوتەریب لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتانە، کەتیبەکانی قودس، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی خۆڕاگری بە بەشداری یەکەکانی باڵی سەربازی حەماس، بۆڵدۆزەرێکی زرێپۆشی سوپای ئیسرائیل D9 یان بە بەکارهێنانی بۆمبی کەناری ڕێگاکان کردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەێندراو1یکدا ئاماژە بەوە کراوە کە بۆڵدۆزەرەکە بە تەواوی لەناوچووە و ژووری کۆنترۆڵەکەی ئاگری گرتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە دوابەدوای ئەم ئۆپەراسیۆنە، کۆپتەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بینراون کە لە کەرتی غەززە نیشتنەوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بولدۆزەرەکە بە تەواوی لەناوچووە و ژووری کۆنترۆڵەکەی بە بڵێسەی ئاگر گیرۆدە بووە. لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، دوابەدوای ئەم ئۆپراسیۆنە، کۆپتەرەکانی ئیسرائیل بینراون کە لە کەرتی غەززە نیشتنەوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان.

حەدشوت ڕایگەیاندووە کە " لە کۆتاییەکی نزیکدا هەموو سەربازەکانمان لە پێناو مانەوەی حکومەت و نتانیاهۆ دەکرێنە قوربانی نەک بۆ ئاسایشی ئیسرائیل، ڕۆژانی داهاتوو هەموو شتێک پیشان دەدەن "./.