لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، 17 بوومەلەرزە لە کەرکووک و دەوروبەری تۆمار کراوە، کە بەهێزترینیان 3.9 پلەی ڕیختەر بووە. هەشت بوومەلەرزە هەستی پێ کراوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێنەکەوتووەتەوە.بەرپرسانی بوومەلەرزەزانی ڕایانگەیاندووە ئەم لەرزانە حاڵەتێکی سروشتییە و پەیوەندیی بە جووڵەی پلێتەکانی ژێر زەوی هەیە. هەروەها ئاماژەیان کردووە کە دەرهێنانی نەوت و غاز لە ناوچەکەش دەکرێت یەکێک بێت لە هۆکارە یارمەتیدەرەکان بۆ دروستبوونی ئەم بوومەلەرزانە.شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەگەر لە 24 کاتژمێری داهاتوودا بوومەلەرزەی دیکە ڕوو نەدات، دۆخەکە ئارام دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت، ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزە هەیە بۆ چەند ڕۆژی دیکە.