بڕیارە ئەم هەفتەیە تیمێکی هاوبەشی پزیشکی دادیی لە بەغدا بگاتە شەنگال بۆ وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکاری بێسەروشوێنبووان و بەراوردکردنیان لەگەڵ ڕووفاتە دۆزراوەکان، بە مەبەستی ناساندنی قوربانییەکانی هێرشی داعش.بەپێی وتەی بەرپرسان، تیمەکە لە 2 بۆ 6ی ئەم مانگە لە شەنگال کار دەکات. تا ئێستا لە 96 گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراوە، 77 گۆڕ هەڵدراونەتەوە و 857 ڕووفات دەرهێنراون، کە 296یان ناسراون و ڕادەستی خێزانەکانیان کراونەتەوە، بەڵام 561 ڕووفات هێشتا ناسنامەیان دیار نییە.
بەغدا تیمێک دەنێرێتە شنگال؛ نموونەی خوێن لە کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی ئێزدی وەردەگرن
جام کوردی - بڕیارە ئەم هەفتەیە تیمێکی هاوبەش لە بەغداوە بگەنە شەنگال و لە سەنتەری دەستپێشخەری نادیە، نموونەی خوێن لە کەس و کاری بێسەروشوێنبووان وەربگرن و بەراوردی بکەن لەگەڵ نموونەی ئەو ڕووفاتانەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە یان ئەو ڕووفاتانەی دەدۆزرێنەوە.
August 02, 2026