بڕیارە ئەم هەفتەیە تیمێکی هاوبەشی پزیشکی دادیی لە بەغدا بگاتە شەنگال بۆ وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکاری بێسەروشوێنبووان و بەراوردکردنیان لەگەڵ ڕووفاتە دۆزراوەکان، بە مەبەستی ناساندنی قوربانییەکانی هێرشی داعش.بەپێی وتەی بەرپرسان، تیمەکە لە 2 بۆ 6ی ئەم مانگە لە شەنگال کار دەکات. تا ئێستا لە 96 گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراوە، 77 گۆڕ هەڵدراونەتەوە و 857 ڕووفات دەرهێنراون، کە 296یان ناسراون و ڕادەستی خێزانەکانیان کراونەتەوە، بەڵام 561 ڕووفات هێشتا ناسنامەیان دیار نییە.